بەغداد – INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاماری حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "کۆی گشتیی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری بۆ مانگی حوزەیرانی ڕابردوو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەبێ هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 28,085 گرێبەست، لە کاتێکدا کۆی گشتیی حاڵەتەکانی جیابوونەوە گەیشتووەتە 6,250 حاڵەت."
زیاتر دەڵێت: "بەغدای پایتەخت لە پێشەنگی لیستی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوەدا بووە، بەجۆرێک سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ ڕەسافە (4,172) گرێبەستی هاوسەرگیری و (1,310) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە، لە کاتێکدا دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ کەرخ (3,306) گرێبەستی هاوسەرگیری و (1,140) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە، لە دوای ئەوانیش سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا هاتووە کە (2,907) گرێبەستی هاوسەرگیری و (572) حاڵەتی جیابوونەوەی تۆمارکردووە."
