بەغداد – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، زانیارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی کەشێکی گەرم دەکات و سبەینێ لە سێ پارێزگا پلەی گەرمی دەگاتە 50 پلەی سەدی.

لە بەیاننامەیەكی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "کەشوهەوای ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە، ساماڵ و گەرم دەبێت، و پلەکانی گەرمی لە سەرانسەری وڵاتدا لە یەک نزیک دەبنەوە، جگە لە ڕۆژی شەممە کە پلەکانی گەرمی کەمێک بەرز دەبنەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد: بەرزترین پلەکانی گەرمی بۆ سبەینێ پێنجشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک و سلێمانی: 42، هەولێر: 43، نەینەوا و کەرکووک: 45، ئەنبار: 46، بەغدا، دیالە و سەڵاحەدین و واسیت و بابل و دیوانیە: 47، کەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف و موسەنا: 48، میسان، زیقار و بەسڕە: 50.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک هەور لە ناوچەکانی باشوور، و پلەکانی گەرمی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."