بەغداد - INA
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە ٤٤ دزەکەر لە ڕەگەزنامە جیاوازەکانی ئاسیایان دەستگیرکردووە کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی سنوورەکان لە دهۆک و واست ببەزێنن.
فەرماندەییەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "لە چوارچێوەی ئەرکەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بۆ بەرەنگاربوونەوەی حاڵەتەکانی دزەکردن و قاچاخچێتی، و لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا، فەوجی دووەمی سەر بە لیوای یەکی سنوور و یەکەی پاڵپشتیی دەروازەی سنووریی زڕباتیە لە لیوای بیستی سنوور، توانیویانە ٤٤ دزەکەر لە ڕەگەزنامە جیاوازەکانی ئاسیا دەستگیربکەن کە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوورە کارگێڕییەکانی پارێزگای دهۆک و پارێزگای واستەوە دزە بکەنە ناو عێراقیهوه."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هات كه: "کۆنووسێکی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و سەرجەم ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەر تۆمەتباران گیراونەتەبەر."

