بەغداد - INA
وەزیری گواستنەوەی عێراق، وەهب حەسەنی، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزی ئوردن تاوتوێی زیادکردنی گەشتە ئاسمانییەکان و کردنەوەی نووسینگەیەکی هێڵی ئاسمانی شانشینی ئوردنی لە بەغداد کرد.
وەزارەتی گواستنهوهلەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "وەزیری گواستنەوە وەهب حەسەنی، پێشوازی لە ماهر تەرارنە، باڵیۆزی ئوردن لە بەغداد کرد؛ بە مەبەستی تەواوکردنی ئەو گفتوگۆیانەی کە پێشتر لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی ئوردن ئەنجامدرابوون."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه کە "حەسەنی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری بە مەبەستی سەرخستنی پڕۆسەی زیادکردنی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات؛ هەروەها تاوتوێی داواکاری لایەنی ئوردنی کرا بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی تایبەت بە کردنەوەی نووسینگەی هێڵی ئاسمانی شاهانەی ئوردنی لە بەغداد، هاوشێوەی نووسینگەی هێڵی ئاسمانی عێراقی لە عەممان؛ جگە لە تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری گواستنەوەی وشکاییدا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی عێراق و ئوردن بگەیەنێت."
لەلایەنی خۆیەوە، "باڵیۆزی ئوردن سوپاسی خۆی ئاراستەی وەزیری گواستنەوە کرد بۆ گەرمی پێشوازیکردنەکەی و ئەو گرنگییە زۆرەی کە وەزارەتەکە دەیدات بە بەهێزکردنی هاوکارییەکان بە ئاراستەی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات."
