ئەنبار - INA - ئەحمەد دلێمی

ئەمڕۆ سێشەممە، حەوت کەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێندا لە پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "ڕووداوەکە لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە لەسەر ڕێگای هیت - بەغدادی لە ڕۆژئاوای ئەنبار، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٧ کەس لە نێویاندا ژنێک و منداڵێک، لەگەڵ بوونی چەند بریندارێک."

وتیشی: "ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن تەرمی قوربانییەکانیان بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری گواستووەتەوە و بریندارەکانیشیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی."