سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند کە بە فەرمانی سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ، ڕێککەوتی 14ی مانگی حەوت، کاتژمێر 4 بە کاتی واشنتنی پایتەخت کە دەکاتە کاتژمێر 11 بە کاتی هەرێمی کوردستان گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران دەست پێ دەکەنەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سینتکۆم) ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرێت و هەموو هاتن و چوونێکی کەشتییەکان بۆ ئێران و لە ئێرانەوە بۆ جیهان قەدەغە دەکات هەتا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێک دێتە ئاراوە.
دووبارە گەمارۆدانان لەسەر ئێران دوای ئەوە هات کە ئەو وڵاتە پەلاماری چەند کەشتییەکی بازرگانی لە ئاوەکانی گەرووی هورمز دا و زیانی پێ گەیاندن.
فەرماندەییی ناوەندیی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە زانیاریی زیاتر لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی گەمارۆکە لە کاتی پێویستدا بڵاو دەکەنەوە.

