بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی نەوت جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵی سەرەکی و تەوەرەیی جیۆلۆجیناسانی عێراقی کردەوە لە دۆزینەوە و هەڵسەنگاندنی کێڵگە هایدرۆکاربۆنییەکاندا، و بەشداریکردنیان لە زیادکردنی یەدەگەکان و بەدیهێنانی باشترین شێوازی بەڕێوەبردن بۆ ثروة و سامانی نەوت.
نووسینگەی بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان، نەسیر عەزیز، پێشوازی لە نەقیبی جیۆلۆجیناسانی عێراقی و ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیۆلۆجیناسانی عەرەب، سەعد عوبێد محەمەد، کرد."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه کە "بریکاری وەزارەتی نەوت لە کاتی دیدارەکەدا جەختی لەو ڕۆڵە سەرەکییە کردەوە کە جیۆلۆجیناسان دەیگێڕن لە پاڵپشتیکردنی کارەکانی دۆزینەوە، گەشەپێدان و بەرهەمهێناندا، وەک چۆن ئەوان کۆڵەکەی زانستیی بنەڕەتین لە دۆزینەوە و هەڵسەنگاندنی کێڵگە هایدرۆکاربۆنییەکاندا، و بەشدارن لە زیادکردنی یەدەگەکان و بەدیهێنانی باشترین شێوازی بەڕێوەبردنی سامانی نەوتدا، هاوكات ستایشی لێهاتوویی نیشتمانی و ئەو ئەزموونانەی کرد کە سەندیکای جیۆلۆجیناسانی عێراقی هەیەتی، لەگەڵ ڕۆڵی لە دەوڵەمەندکردنی کەرتی نەوت بە پسپۆڕی و شارەزایی زانستی."
ئاماژەی بەوەش دا کە "دیدارەکە تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان وەزارەتی نەوت و سەندیکای جیۆلۆجیناسانی عێراقی کرد، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی توانای نیشتمانی و پەرەپێدانی لێهاتووییە زانستی و تەکنیکییەکان، و هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی گەشەپێدانی پیشەسازیی نەوت لە عێراقدا."
لە کۆتاییدا هاتووە: "کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی جێگری نەقیبی جیۆلۆجیناسانی عێراقی، عیماد کازم عەبدولزەهرە، و بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاوێژکاریی سەندیکای جیۆلۆجیناسانی عێراقی، خەلدون ئیبراهیم ئەحمەد، بەڕێوەچوو."

