بەغداد – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی ئاسمانێکی ساماڵ و جێگیربوونی پلەکانی گەرمای کرد.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "کەشوهەوای ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە، هەینی و شەممە ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا نزیک دەبن لە یەکترەوە."

راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک و سلێمانی: ٤٠ پلەی سیلیزی ، هەولێر: ٤٢ پلەی سیلیزی ، کەرکوک: ٤٣ پلەی سیلیزی ، نەینەوا و ئەنبار: ٤٤ پلەی سیلیزی ، سەڵاحەدین، دیالە و بابل: ٤٦ پلەی سیلیزی ، بەغداد، واست و دیوانییە: ٤٧ پلەی سیلیزی ، کەربەلای پیرۆز، نەجەفی ئەشرەف و موسەنا: ٤٨ پلەی سیلیزی ، میسان و زیقار: ٤٩ پلەی سیلیزی هه‌روه‌ها بەسرە: ٥٠ پلەی سیلیزی .