ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سکای نیوز ڕایگەیاند حکومەتی بەریتانیا سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکردووە.
سوپای پاسداران کە پێشتر لە ژێر سزاکانی بەریتانیادا بوو، دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979 دامەزراوە و وەک هێزێکی سەربازیی وەفادار و لایەنگری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی کاردەکات.
حکومەتی بەریتانیا دوای زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر کۆمەڵگەی جووەکانی وڵاتەکە، بە خێرایی یاسای ئاسایشی نیشتمانی پەسەندکرد کە کییەر ستارمەر بەڵێنی دابوو.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، حکومەتی بەریتانیا بە فەرمی بڕیارەکەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

