بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، وەزیری گەیاندن ، مستەفا سەنەد، ڕێنمایی دا بە بلۆککردنی سەرجەم پلاتفۆرمەکانی گرەوکردن و قوماری ئەلیکترۆنی لە عێراقدا.

سەنەد لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا، ڕێنماییمان دەرکردووە بۆ بلۆککردنی سەرجەم پلاتفۆرمەکانی گرەوکردن و قوماری ئەلیکترۆنی لە عێراق، ئەمەش بە مەبەستی سنووردارکردنی مەترسییە ئابوورییەکان، خوارزمییەکانی ئاڵوودەبوونی دیجیتاڵی و بەفیڕۆدانی دارایی ئاڕاستەکراو، کە هەڕەشە لە سەقامگیریی کۆمەڵگە دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد: "هەروەها ڕێنماییمان داوە بە لادانی بلۆک لەسەر ماڵپەڕی IMDb، کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی فیلمەکان".