بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، سەرۆک کۆمار، نزار ئامێدی، بەڕێ کەوت بۆ دەوڵەتی قەتەر.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەشکرد: "سەرۆک کۆمار، نزار ئامێدی، بە مەبەستی پێشکەشکردنی سەرەخۆشی و هاوخەمی بە ئەمیری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، و بنەماڵەی ئال سانی، و گەلی قەتەری برا، بەهۆی کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، بەڕێ کەوت بۆ دەوڵەتی قەتەر".

هاوكات هاوخەمی و هاوپشتیی کۆماری عێراقی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر لەم کۆستە بەژانەدا دەربڕی و بەشداریی لە خەمەکانیاندا کرد، ئەمەش وەک بەرجەستەکردنی قووڵیی ئەو پەیوەندییە برایانەیەی کە هەردوو وڵات و هەردوو گەلی برا پێکەوە دەبەستێتەوە.