هەولێر – INA - ئیڤان ناسر حەسەن
ئەمڕۆ دووشەممە ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئاری ئەحمەد، ڕایگەیاند، کە لە ئایندهیهكی نزیكدا 3 پڕۆژەی نوێی ئاو بۆ پاراستنی کۆگای ئاوی ژێرزەوی جێبەجێ دەکرێن.
ئەحمەد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە بەردەوامانەی کە کابینەی نۆیەم بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو دەیانخاتە گەڕ، ڕەزامەندی دراوە لەسەر دەستپێکردنی سێ پڕۆژەی نوێ، کە بریتین لە پڕۆژەی ئاوی خەبات، پڕۆژەی ئاوی سۆران و پڕۆژەی ئاوی کەلار".
ئاماژەی بەوەشکرد: "دوای قبووڵکردنی ئەو پێشنیارانەی (تەندەر) پێشکەش کراون، دەست بە کارەکان دەکرێت، ئێمە ئێستا لە قۆناغی چاوەڕوانیداین و لەگەڵ تەواوبوونیان و دەستپێکردنی پڕۆژەکە، کێشەی کەمیی ئاو لەم ناوچانەدا بە تەواوی چارەسەر دەبێت".
ڕوونیشی کردەوە کە "گرنگیی ئەم پڕۆژانە تەنیا لە دابینکردنی ئاو بۆ خێزانەکاندا نییە، بەڵکو هۆکارێکیشە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەوی کە بەهۆی وشکەساڵی و لێدانی بیرەوە ڕووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە".
لە ەکەدا ڕایگەیاند: "پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گواستنەوەی ئاو کە لەم دواییانەدا لەسەر ڕووباری زێی گەورە دروستکرا، سەرکەوتوو بوو لە چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لە شاری هەولێر"، هاوكات ئاماژەی بەوەشکرد کە "هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی گشتگیری ئاوەوە کێشەی ئاو لە پارێزگای سلێمانیش چارەسەر بکەین".


