بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، بارودۆخی کەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی کرد بۆ ئەوەی سبەی لە دوو پارێزگا بگاتە 50 پلەی سەدی.

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە "سبەی سێشەممە، کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرمی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبن لە ڕۆژی پێشوو، لە کاتێکدا لە ناوچەی باکوور کەمێک دادەبەزن،" ڕوونیشیکردەوە کە "بەرزترین پلەکانی گەرمی بۆ سبەی لە بەغدا، کەربەلای پیرۆز و سەڵاحەدین 46 دەبێت، دهۆک و سلێمانی 41، هەولێر 43، نەینەوا، کەرکوک و ئەنبار 44، دیالە، نەجەفی ئەشرەف و بابل 47، واسیت، موسەنا و دیوانییە 48، زیقار 49، و میسان و بەسرە 50 پلەی سەدی دەبن."

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە "کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە، ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمی لە سەرتاسەری ناوچەکانی وڵاتدا نزیک دەبن لە ڕۆژی پێشوو،" ئاماژەی بەوەش کردووە کە "کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمی لە سەرجەم ناوچەکاندا کەمێک بەراورد بە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە."

ئەوەشی خستە ڕوو کە "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی، لە سەرجەم ناوچەکانی وڵاتدا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."