بەغدا – INA

ئێوارەی رۆژی یەک شەممە،دادوەر فائق زێدان،سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، ڕێکارە دادوەرییەکانی تایبەت بە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی خستەڕوو.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،

تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە : ئەمڕۆ یەکشەممە "دادوەر فائق زێدان"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە کۆشکی حکومیدا کردووە،و تیایدا زێدان لە کۆبوونەوەکەدا ڕێکارە دادوەرییەکانی دوایی تایبەت بە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی دارایی و کارگێڕیی خستۆتەڕوو.