بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی گەیاندن ڕایگەیاند، تەواوکردنی ڕێکارەکانی پڕۆژەکانی کێبڵی دەریایی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ 2027 ئەنجام دەدرێت،هاوکات وەزارەتەکە ئاشکرایکرد کە ڕێژەی ئەنجامدراو و ئامانجەکانی پلانی ستراتیژیی خۆی بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکانەو ئاماژەشی بەوە کرد کە 50% ی پڕۆژەی کێبڵێ STC تەواو بووە و چاوەڕێی شاندێکی کۆمپانیای Ooredooی قەتەری دەکەین.
عەلی یاسین، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی گەیاندن و زانیاری لە وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆمپانیاکە بەردەوامە لە تەواوکردنی ئەو گرێبەستانەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ گەورە کۆمپانیا هەرێمی و جیهانییەکان ئەنجامدراون و ڕوونیکردەوە کە گرێبەستەکان بریتین لە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای STCی سعودی بۆ دابەزاندنی کێبڵی دەریایی (2Africa/اللؤلؤ)، و لەگەڵ کۆمپانیای Ooredooی قەتەری بۆ دابەزاندنی کێبڵێ دەریایی (FIG)، جگە لەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ کۆمپانیای E&ی ئیماراتی بۆ دابەزاندنی کێبڵێ دەریایی (GII) ئەنجامدراوە.
یاسین راشیگەیاند : کە دۆخی دوایی و ئەو گرژییانەی ناوچەکە بوونە هۆی ڕاگرتنی کارکردن لە مانگەکانی ڕابردوودا، بەڵام لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە ڕێککەوتن کراوە بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکان لە نیوەی دووەمی ساڵی 2026
سەبارەت بە ڕێژەی پێشکەوتنی جێبەجێکردن، ڕوونیکردەوە کە ڕێژەی ئەنجامدراو لە پڕۆژەی کەیبڵی STCی سعودیە ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی 50% ئەمەش دوای تەواوکردنی کارەکانی وێستگەی دابەزاندن (Beach Manhole) و ئامادەکردنی ژێرخانی پێویست بۆ دابەزاندنی کێبڵی دەریایی تیشکی (فایبەر ئۆپتیک)،هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە "شاندێکی کۆمپانیای Ooredooی قەتەری لە مانگی داهاتوودا سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق ئەنجام دەدەن، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە هونەرییەکان و ڕێککەوتنە هاوبەشەکان.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەم پاکێجەی گرێبەستە نوێیانە لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەدان کە لەلایەن وەزارەت و کۆمپانیای گشتی گەیاندنەوە داڕێژراوە، کە ئامانج لێی ڕاکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکانی خاوەن کێبڵە دەریاییەکانە، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە ڕاکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکانی ناوەڕۆک (Hyper Scalers)"، و جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوانە مافی جێبەجێکردنی پڕۆژەی کێبڵی تێپەڕبوون (Transit) – کە لە بەندەری فاوەوە درێژدەبێتەوە بۆ مەرزەکانی ئیبراهیم خەلیل یان فیشخابور – و لەوێش دەداتە ئەو کۆمپانیایانە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی ئەنجامدراون.



