بەدواداچوون ـ INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،شانشینی ئوردنی هاشمی، هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر ئیمارات و بەحرێن و عومان و قەتەر و کووەیتی ئیدانە کرد، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی ئەو وڵاتانەن.

وەزارەتی دەرەوە و کاروباری تاراوگەنشینانی ئوردن لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، تیاید ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئێران بۆ سەر دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی،و شانشینی بەحرێن،و سوڵتاننشینی عومان،و دەوڵەتی قەتەر و دەوڵەتی کووەیت ئیدانە دەکەین.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش،و سەقامگیری و سەلامەتیی خاکی ئەو وڵاتانە، هەروەها پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

هەروەک جەختی کردەوە کە شانشینی ئوردن هاوسۆزە لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە و پشتیوانییان دەکات لە هەر هەنگاوێک کە بۆ پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییان و دانیشتووانیان دەیگرنەبەر.