بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی گشتیی هێزی بەرگریی بەحرێن، ڕایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی بەیانی ئەمڕۆ بەرپەرچی هێرشە ئێرانییەکانیان داوەتەوە.
فەرماندەیییەکە ئاماژەی بەوەشکرد: سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی بەیانی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی چەند هێرشێکی ئاسمانی ئێران بوونەتەوە و بەرپەرچیان داونەتەوە.


