بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دیوانی ئەمیری قەتەر 4 ڕۆژ ماتەمینی گشتی بۆ کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئاڵ سانی ڕاگەیاند.
دیوانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆکردووە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوای نوێژی مەغریب لە مزگەوتی ئیمام محەممەد بن عەبدولوەهاب ،نوێژی مردوو لەسەر شێخ حەمەد بن خەلیفە ئاڵ سانی، ئەنجام دەدرێت.
دیوانەکە ئاماژەی بەوەشکردوە : کە تەرمی ئەمیر دوای نوێژەکە لە گۆڕستانی لوسیل بە خاک دەسپێردرێت، هەروەک شێخ تەمیم پێشوازی لە پرسەگێڕان لە سەرکردەی وڵاتان،و ئەندامانی بنەماڵەی فەرمانڕەوا،و کەسایەتییەکان و هاووڵاتییان لە کۆشکی لوسیل لە ڕۆژانی دووشەممە،و سێشەممە و چوارشەممە دەکات.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بە ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری قەتەر بۆ کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئاڵ سانی بۆ ماوەی 4 ڕۆژ لە ئەمڕۆوە کراوە.

