بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە بنیاتنانی عێراقێكی سەلامەت و سەقامگیر لە پاراستنی منداڵەكانی و دابینكردنی گەرەنتی یاسایی و مرۆیی كە ئایندەیەكی باشتر بۆیان مسۆگەر دەكات دەست پێدەكات، ئاماژەی بەوەشكرد، چاودێریكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت، ئەولەویەتێكی نیشتمانی و مرۆییە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: سەرۆك نزار ئامێدی سەردانی دامەزراوەی ماڵی عێراقی بۆ داهێنان كرد، كە تایبەتە بە چاودێری و چاكسازی منداڵانی ئازاردراوەكان .
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : سەرۆك لەلایەن بەڕێوەبەری دامەزراوەكە هیشام زەهەبی پێشوازی لێكرا، كە كورتەیەك لەبارەی دیارترین بەرنامە و چالاكییەكانی دامەزراوەكە پێشكەشكرا كە لەلایەن دامەزراوەكەوە لە بواری خۆشگوزەرانی منداڵاندا جێبەجێكراون.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، ئامێدی جەختی لەوە كردووەتەوە كە دروستكردنی عێراقێكی سەلامەت و سەقامگیر لە پاراستنی منداڵەكانی و دابینكردنی گەرەنتی یاسایی و مرۆیی كە ئایندەیەكی باشتر بۆیان مسۆگەر دەكات ، دەستپێدەكات. ئاماژەی بەوەشكرد، چاودێریكردنی منداڵە هەتیوەكان ئەولەویەتێكی نیشتمانی و مرۆییە، بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشە كە دەكەوێتە ئەستۆی دامەزراوەكانی دەوڵەت و كۆمەڵگا، هەروەها پاراستنی مافەكانیان و دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆیان ئەركێكی دەستوری و ئەخلاقییە.
سەرۆك كۆمار داوای بەهێزكردنی بەرنامەكانی چاودێری كۆمەڵایەتی، دەروونی و پەروەردەیی كرد بۆ دڵنیابوون لە پەروەردەیەكی دروست كە كەرامەتی منداڵەكە بپارێزێت و دەرفەتی یەكسان بۆ گەشەكردن و ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین بكات، هەروەها جەختی لەوە كردەوە گرنگی خێراكردنی دەركردنی یاسایەك كە پاراستنی یاسایی بۆ منداڵانی هەتیو لە هەموو جۆرە دەستدرێژییەك دابین دەكات.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە : كە بەڕێوەبەری دامەزراوەكە، هیشام زەهەبی، باسی لەو بەرنامانە كردووە كە دامەزراوەكە بۆ پاراستنی منداڵان لە عێراق جێبەجێی دەكات و هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ پەرەپێدانی بەهرەی منداڵان و بەهێزكردنیان و تێكەڵكردنی كاریگەرانەیان لەگەڵ كۆمەڵگادا.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكی كۆمار بەپشكنینی بەشەكانی دامەزراوەكە و پێداچوونەوەی بە ئاسانكارییەكانی و بەرنامەكانی چاكسازی و پەروەردەیی و دەروونناسیدا كرد و گوێی لە ڕوونكردنەوەیەك بوو سەبارەت بە میكانیزمەكانی چاودێریكردنی منداڵان و ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەشیان دەكرێت.



