بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوە دووپاتی كردەوە كە بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ كوەیت سەبارەت بە تەقەكردن لە بەلەمی ماسیگرتن و مردنی ئەو ماسیگرە عێراقییە، وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ئاوە خاكییەكانی عێراق لە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراقدایە.
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەئاماژە بە ڕووداوی تەقەكردن كە لە 3ی تەمموزی 2026 بەلەمێكی ماسیگرتنی عێراقی كردە ئامانج، كە لە ئەنجامدا ماسیگرێكی عێراقی كۆچی دوایی كرد و كەسانی دیكەش ڕاگیرا، هەروەها بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئاگاداركردنەوەی ڕای گشتی لەو ڕێوشوێنانەی لەم بارەوە گرتوویەتیە بەر، وەزارەتی دەرەوە ڕوونی دەكاتەوە كە بەلەمێكی ماسیگرتنی عێراقی گیانی لەدەستداوە لە ساتەوەختی وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو ڕووداوە، بەدواداچوون بۆ وردەكارییەكانی ڕووداوەكە كردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە دەوڵەتی كوێت و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانی عێراق و كوەیت، هەوڵی دیپلۆماسی چڕ و پڕی داوە بۆ چارەسەركردنی كاردانەوەكانی.
وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە بەپێی بەیاننامەكە : كە لە 5ی تەمموزی 2026، بروسكەیەكی لە باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە دەولەتی كوێت پێگەیشتووە كە زانیاری سەرەتایی لەبارەی ئەو ڕووداوەی لە 3ی تەمموزی 2026 ڕوویداوە، بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی كوێتەوە دراوە بە باڵیۆزخانەكە.
ڕوونیشیكردەوە : لەگەڵ وەرگرتنی ئەو زانیاریانە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكانی ناو وەزارەت و باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لەدەولەتی كوێت ڕێنمایی كردووە، بەپەلە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بكەن، لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق ئاگادار بكەنەوە، كار بۆ ڕوونكردنەوەی هەموو بارودۆخەكەی بكەن و پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی كوێت بكەن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو : لە میانەی سەردانە فەرمیەكەیدا بۆ دەولەتی كوێت لە 8ی تەمموزی 2026، وەزیری دەرەوە ئەو بابەتەی لەگەڵ سەركردایەتی كوێت وروژاند، لەنێویاندا فەهد یوسف جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆ، داوای كرد كورتەیەك لە وردەكارییەكانی ڕووداوەكە ئاگاداربكرێنەوە، جەختیشیكردەوە نیگەرانی قووڵی حكومەتی عێراق سەبارەت بەم بابەتە و ڕەتكردنەوەی پۆلێنبەندییەكەی لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە حاڵەتە،ئەو ڕووداوانەی كە ژیانی هاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە و زیان بە پەیوەندییە برایەتییە جیاوازەكانی نێوان كۆماری عێراق و دەوڵەتی كوێت دەگەیەنن، ئەمە جگە لەو دەرئەنجامە مرۆییە بە ئازارانەی كە لە دوای خۆیان بەجێیدەهێڵن.
ئاماژە بەوە كراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا و بە ئامادەبوونی قاسم عەبودی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە، لایەنی كوێتی تۆمارێكی ڤیدیۆیی پێشكەشكرد كە وردەكاریی بارودۆخی ڕووداوەكەی تێدابوو،ڕوونیانكردەوە كە ڕووداوەكە لە شەودا ڕوویداوە و هێزەكانی كوێتی بە ئەنقەست نەبوونەتە هۆی ئەو زیانە گیانیانەی لە ئەنجامدا دروستبووە.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، فوئاد حسێن جەختی لە جددیەتی دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە كردەوە لە داهاتوودا، جەختی لەسەر گرنگی دانانی میكانیزمی ڕوون بۆ هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەردوو وڵات بۆ دڵنیابوون لەوەی دووبارە نەبێتەوە.
لە بەیاننامەكەدا زیاتر دووپاتی كردەوە : كە وەزیری دەرەوە داوای لە لایەنی كوێتی كرد كە ماسیگرە دەستبەسەركراوەكانی عێراق ئازاد بكات و تەرمی ماسیگرە عێراقییە كوژراوەكە ڕادەست بكاتەوە و لایەنی كوێتیش دەستبەجێ وەڵامی ئەم داوایەی دایەوە، بەڵێنیدا دەستگیركراوەكان ئازاد بكات و تەرمەكەی ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق لە پارێزگای بەسرە بكات. لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە كوەیت دەست بە ڕادەستكردنی دەكات،بەڵگەنامەی عێراقی بۆ ماسیگرەكان و بڕوانامەی مردن بۆ مردووەكە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : وەزیر باڵیۆزخانەی كۆماری عێراقی لە دەولەتی كوێت ئاڕاستەكردووە بەردەوام بێت لە بەدواداچوون بۆ ئەنجامی لێكۆڵینەوە بەردەوامەكان و هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی هێزە دەریاییەكانی عێراق بۆ بەدەستهێنانی سەبارەت بە ڕووداوەكە و هەڵوێستی فەرمی، بەمەبەستی دڵنیابوون لە تەواوكردنی سەرجەم ڕێكارە پەیوەندیدارەكان، وەزارەتەكە دووپاتی كردەوە كە بەردەوام دەبێت لە چاودێریكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی كوەیت و هەموو ڕێوشوێنێكی دیپلۆماسی و كونسوڵگەری پێویست دەگرنەبەر، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق، بۆ زامنكردنی مافەكانی هاووڵاتیانی عێراق.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : بەپێویستی دەزانێت لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەردوو وڵاتی برادا هەماهەنگی بەهێزبكەن و میكانیزمی ڕوون و پراكتیكی دابنێن كە ڕێزگرتن لە سەروەری هەردوو وڵات مسۆگەر بكات، ئاسایش و سەلامەتی كەشتیوانی لە خور عەبدوڵڵا بپارێزێت، هەروەها ڕێگری بكات لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوە ناخۆشەكانی لەو شێوەیە لە داهاتوودا.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەدا: كە بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ئاوە خاكییەكانی عێراق، دڵنیابوون لە سەلامەتی ئەو كەسانەی كە بەكاریان دەهێنن بۆ ڕاوكردنی ماسی یان كەشتیوانی، و دیاریكردنی ناوچەی سەلامەت لەناویاندا، دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانی عێراق، بە پلەی یەكەم هێزەكانی دەریایی عێراق، بەپێی یاسا كارپێكراوەكان و ئەركە دامەزراوەكان.
