بەغدا - INA - ویسام مەلا
سەردانە فەرمییەكەی داهاتووی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن دی سی، پشتیوانییەكی بەرفراوانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، هیواكانیش بە دەرئەنجامەكانیەوە بەستراوەتەوە بۆ دروستكردنی قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان.
ئەم سەردانە لە كاتێكی ستراتیژیدا دێت، ئاسۆی نوێ بۆ هاوكاری و هاوبەشی بەردەوام دەكاتەوە. گفتوگۆكان پرسە گرنگەكان دەگرێتەوە، لە هاندانی ئابووری و ڕاكێشانی وەبەرهێنانی جیهانییەوە تا چارەسەركردنی ئاستەنگە ئەمنییەكانی ناوچەكە و دەستەبەركردنی ئاسمانی عێراق، هەروەها ئازادكردنی سەروەت و سامانی بەستوو و چارەسەركردنی ڕەهەندە مرۆییەكانی پەیوەست بە مەلەفی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كە گروپە كەمینەكان تێیدا نیشتەجێن.
ڕەهەندە ئابوورییەكان و تەحەددیاتی هەرێمی
لەم چوارچێوەیەدا پەرلەمانتار مەنسور بەعێچی، لە كوتلەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : سەردانەكەی داهاتووی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن گرنگییەكی سەرەكیی هەیە و بابەتی ئابووری و بازرگانی و ئەمنی لەخۆدەگرێت.
بەعێچی ئاماژەی بەوەدا : كە ئەنجامی ئەم سەردانە كاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی عێراق دەبێت، ڕوونیشیكردەوە كە زەیدی هەوڵدەدات، لە ڕێگەی ئەم سەردانە، دەرگا بەڕووی هاریكاریی بەرچاو و هاوبەشی ڕاستەقینە لە نێوان عێراق و ئەمریكادا بكاتەوە لە ڕێگەی هاندانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پیشەسازی هاوبەش لە ماوەی داهاتوودا.
ڕوونیشی كردەوە : كە حكوومەتی ئێستا هاندان و ڕاكێشانی وەبەرهێنان لە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بۆ عێراق لە پێشینەی ئەولەویەت دەدات بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە سەرانسەری هەموو كەرتەكاندا، ئاماژەی بەوەشكرد كە دۆسیەی ئەمنی بە توندی لەسەر مێزی گفتوگۆكان ئامادە دەبێت، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گرژییە ئەمنییانەی لە ناوچەكەدا هەیە لە نێوان ئەمریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران.
بەعێچی ووتیشی: هیوادارین ئەم سەردانە گرنگە كاریگەری ئەرێنی هەبێت لە قۆناغی داهاتوودا بە گەیشتن بە هەنگاوی بەرجەستە و پشتیوانی تەواو بۆ وڵاتەكەمان لە ئەمریكاوە، بەمەش هاوكاری زیاتر و دروستكردنی متمانەی یەكتر لە نێوان هەردوولادا مسۆگەر دەكرێت.
بەهێزكردنی سەروەری و پرسی كەمینەكان
لای خۆیەوە سەرۆكی كوتلەی پەرلەمانی ئێزیدییەكان، پەرلەمانتار خالید سیدۆ عەزیر، لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) جەختی لەسەر گرنگی ستراتیژیی سەردانەكە كردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە بناغەی قۆناغێكی نوێی هاوبەشی هاوسەنگ و بەردەوام لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری دادەنێت. وە بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق.
عەزیر ڕوونیشیكردەوە : سەردانەكە گۆڕانكارییەكی پتەوی بەرەو جوگرافیای ئابووری چەسپاندووە بە خستنەڕووی پڕۆژەی پێشەنگانەی گەشەپێدان كە بوونی عێراق وەك هاوبەشێكی متمانەپێكراو و پایەیەكی بنەڕەتی بۆ دروستكردنی سەقامگیری و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرزدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بە پشتبەستن بە بەرپرسیارێتی نیشتمانیمان و وەك نوێنەرانی پێكهاتەی ئێزیدی لە ئەنجومەنی نوێنەران، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ ئەم هەنگاوە دیپلۆماسیانە دووپاتدەكەینەوە بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران. بە دڵنیاییەوە پێشبینی ئەوە دەكەین كە گفتوگۆ ئاست بەرزەكان ئامادەیی كارا بۆ مەلەفی كۆمەڵگەی ئێزدی لەخۆ بگرێت، بەشداریكردن لە چارەسەركردنی ڕەهەندە مرۆیی و گەشەپێدانە هەڵپەسێردراوەكان، كۆتاییهێنان بە ئازارەكانی، ئاوارەكان لە ڕێگەی پڕۆژەی نوێ، و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان، بەم شێوەیە بناغەكانی هاووڵاتیبوون و دادپەروەری چەسپاندووە.
داواكاری دارایی و چەك
هاوكات حسێن ساحێب بەیاتی، ئەندامی كوتلەی پەرلەمانی ئیشراقە كانوون، لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەشبینی خۆی سەبارەت بە هەنگاوەكانی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیران دەربڕی، بەو هیوایەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا بەرهەمدار بێت و بەڕاستی سوودی بۆ گەلی عێراق هەبێت.
بەیاتی ووتیشی : هیوادارین لە میانی گفتوگۆكانیدا لە واشنتۆن، سەرۆك وەزیران داوای ئازادكردنی پارەی بەستووی عێراق بكات لە ئەمریكا و وڵاتانی دیكە، هەروەها چارەسەری دۆخی ئەمنی بكات و فڕۆكەی سەردەمیانە و كەرەستەی تەكنیكی پێشكەوتوو بۆ عێراق دابین بكات كە خزمەت بە پاراستنی ئاسمانی عێراق و ئاسمانی عێراق دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد، چەندین دۆسیە هەیە كە پەرلەمان هیوادارە لەم سەردانەدا بیكاتەوە بۆ ئەوەی تەنها سەردانێكی پرۆتۆكۆڵ نەبێت وەك ئەوانەی پێشوو.

