وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنجامداوە و تیایدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

لە درێژەی قسەکانیاندا ڕەوشی ئاسایشی و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرا.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیه له پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە کە هەردوولا باسیان له پێشهاتەکانی ئێستا و گرنگی بەردەوامی هاریکارییەکان کردووەتەوە

ئەمە لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەردەوامە، ئەوەش دوای پێکدادانەکانی ئەم دواییانەی نێوان هەردوو وڵات.

ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک هێرشی کردە سەر سێ کەشتی بازرگانی کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕین. ئەمەریکاش لە وەڵامی ئەو هێرشانە، لە7 و 8ی ئەم مانگەدا هێرشی کردە سەر ئێران.