یاریگا – پێشکەوتنێکی گەورە دوای دانوستانەکانی دوێنێ لە نیویۆرک بەدەستهات. یۆرگن کلۆپ و یەکێتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا (DFB) گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر گرێبەستێک کە تاوەکوو کۆتایی مۆندیالی 2030 بەردەوام دەبێت. ئێستا تەنیا دوایین ورده‌کارییە بۆ چارەسەرکردن ماون. کلۆپ ئێستا تەنیا یەک هەنگاو دوورە لەوەی ببێتە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا. چاوەڕوان دەکرێت رۆیشتنی کلۆپ لە کۆمپانیای …