بەدواداچوون - INA
لە پێشبڕكێی 1000 مەتری پیاوان لە یارییەكانی خولی ئەڵماسی مۆناكۆ، ئیمانوێل وانیۆنی كینی ژمارەی پێوانەیی جیهانی شكاند.
وانیۆنی پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی 800 مەتری دوێنێ ئێوارەی هەینی بە 2:11.83 خولەك كۆتایی بە پێشبڕكێكە هێنا و نزیكەی یەك چركە لە پێش جەیك ویتمانی بەریتانی كەوت، جەمال سێجاتی جەزائیریش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
وانیۆنی بە 0.13 چركە ژمارەی پێوانەیی پێشووی نواه نگینی هاونیشتیمانییەكەی 27 ساڵ لەمەوبەر تێپەڕاند.
وانیۆنی دوای دەستكەوتە مێژووییەكەی وتی: ئەمە یەكەمجارە 1000 مەتر ڕابكەم، یەكسەر شكاندنی ژمارەی پێوانەیی جیهانی دڵخۆشم دەكات بە شێوەیەكی ناباوەر و دەمەوێت سوپاسی ئەو وەرزشوانانەی دیكە بكەم كە پاڵیان پێواوە بۆ سنوورەكانم.
شایەنی باسە پێشبڕكێی 1000 مەتری ڕووداوێكی دەگمەنە و لە یارییە ئۆڵۆمپیەكان و پاڵەوانێتی جیهانی وەرزشیدا ناگرێتەوە.



