بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە گەورەترین ئۆپراسیۆنی دزی لە كەركووك ساڵی 2024 ئەنجامداوە ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : بە سەرپەرشتیی مەیدانی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتیی پۆلیسی كەركوك، عەمید فەتاح مەحمود یاسین خەفاجی و لە جێبەجێكردنی پابەندبوون بە گەڕاندنەوەی مافەكان و سەپاندنی یاسا، تیمی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی كەركوك توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن لە گەورەترین دزیدا كە پارێزگاكە شایەتحاڵی تێدا بووە لە ساڵی 2024.
ئاماژە بەوەشكراوە : ئەو دۆسیەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2024، كە تۆمەتبارەكە بڕی 825 ملیۆن دیناری عێراقی لە خاوەنی كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی پارە لە كەركوك دزیوە، ئەو دووپاتی كردەوە كە هەر لەو ساتەوەختەی ڕووداوەكە ڕوویدا، تۆمەتباران شێوازی ئاڵۆزی پۆشینی جلوبەرگ و شاردنەوەی بەكارهێناوە، بەردەوام لە نێوان پارێزگاكانی عێراقدا جوڵەیان كردووە لە هەوڵێكدا بۆ خۆدزینەوە لە دادپەروەری، ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵەكانی وەزارەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی كەركوك لە سنوورەكانی پارێزگاكەدا نەوەستا، بەو پێیەی تیمێكی تایبەتمەند پێكهێنرا، بۆ ماوەی چەند مانگێك چاودێری تەكنیكی و مەیدانی وردیان ئەنجامدا.
ئەو دووپاتی كردەوە : كە دوای ئەوەی بە وردی شوێنی تۆمەتبارەكانیان لە بەغدا دیاریكرد، هێزێكی پاڵەوانەكانی دژە تاوان بەرەو پایتەخت بەڕێكەوتن،هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافە و دەزگا هەواڵگرییەكان دروستكرا، هەروەها لە ڕێگەی بۆسەیەكی باش جێبەجێكراو و هەڵمەتێكی زۆر پیشەیی، توانیان تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن، كە پێیانوابوو لەدەرەوەی دەستی یاسادایە،ئاماژەی بەوەشكرد، قسە و دانپێدانانەكانی بەو تاوانەی كە بۆی دەگەڕێتەوە تۆماركراوە، هەروەها هێنراوەتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانی بەرامبەری بەپێی تۆمەتەكان، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.

