نێودەوڵەتی – INA
شازادە محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سانی، جێنشینی سعوودیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت، و تێیدا جەختیان لەسەر گرنگیی ئاسایشی دەریاوانی و ڕێڕەوە ئاوییەکان کردەوە.
ئاژانسی هەواڵی سعوودیە ڕایگەیاند کە لە کاتی پەیوەندییەکەدا، پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی هاوکاری نێوان شانشینی سعوودیە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شێوازەکانی پاڵپشتیکردنیان لە چەندین بواری جیاجیادا کراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بن سەلمان و ترەمپ ژمارەیەک پرسی هەرێمی و نێودەوڵەتییان تاوتوێ کردووە و ڕا و سەرنجیان لەسەریان ئاڵوگۆڕ کردووە.
هەروەها لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهاتە هەنووکەیییەکانی ناوچەکە خرایەڕوو، بەو گفتوگۆیانەشەوە کە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەن.
ئاژانسە فەرمییەکە ڕایگەیاندووە کە جێنشینی سعوودیە و ترەمپ جەختیان لەسەر گرنگیی ئاسایشی دەریاوانی و ڕێڕەوە ئاوییەکان کردووەتەوە، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی هەر شتێک کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

