بەسرە– INA
حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای بەسرە، ڕایگەیاند کە پلانی ئەمنی تایبەت بە زیارەتی ئەربەعینییه ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) دەستپێدەکات.
ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "پلانی ئەمنی تایبەت بە زیارەتی ئەربەعینییه ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) له ئهمڕۆوه لە پارێزگای بەسرە دەستپێدەکات، ئەمەش دوای کۆنفرانسێکی ئەمنی هاوبەش کە بە ئامادەبوونی عەقيل الفريجی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە بەڕێوەچوو؛ تێیدا تەوەرەکانی پلانی ئەمنی خرانەڕوو و میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پەسند کران، وەک بەشێک لە ئامادەکارییە پێشوەختەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی زیارەتەکە".
بەپێی راگهیندراوهكه، فەریجی جەختی کردووەتەوە کە "پلانەکە دابەشکردنی تەوەر و کەرتە ئەمنییەکان بەسەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکەدا لەخۆدەگرێت، بە شێوەیەک کە پاراستنی موکێبە حوسێنییەکان، دابینکردنی ئاسایشی هاتوچۆی زیارەتکاران و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری مسۆگەر بکات".
ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە کۆنفرانسەکەدا جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی، بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و تەرخانکردنی توانای پێویست بۆ سەرخستنی پلانی ئەمنی کراوەتەوە، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە دابینکردنی کەشێکی ئارام و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پاڵپشتەکان بۆ ئەو زیارەتکارانەی کە ڕوو لە کەربەلای پیرۆز دەکەن بۆ بەجێهێنانی ڕێوڕەسمەکانی ئەربەعینییه ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت)".

