یاریگا – لە دووەم یاریی قۆناخی 8 ـی جامی جیهانیی 2026، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەلجیکا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە. ئیسپانیا توانی سەرکەوتن بەسەر بەلجیکا بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات. یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی بەتایبەت ئیسپانیا چەندین هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی بەلجیکا و دواجار بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەیان …