بەدواداچوون - INA
سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف، ئەمڕۆ هەینی جەختی لە گرنگیی پابەندبوون بەو بەڵێنانە کردەوە بۆ سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزیشکیان، کە لە یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هاتوون.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پاکستاندا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، هاتووە: "سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی لە گرنگیی پابەندبوون بەو بەڵێنانە کردووەتەوە کە لە یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هاتوون".
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: سەرۆک وەزیرانی پاکستان جەختیشی لەسەر پێویستیی گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەیی کردووەتەوە.
هاوكات شەهباز شەریف داوای لە ئێران و سەرجەم لایەنەکانی دیکە کردووە کە دان بەخۆدا بگرن و دوور بکەونەوە لە هەر هەنگاوێک کە ببێتە ڕێگر لەبەردەم ئەو ئاشتییەی کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا بە قورسی بەدەست هاتووە



