سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە لەسەر داواکاریی بەرپرسانی ئێران وتووێژکەکانی دوولایەنە بەردەوام دەبن، بەڵام "ئاگربەست کۆتایی هات."

سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تروسدا ڕایگەیاند، "کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لێکردووین درێژە بە 'گفتوگۆکان' بدەین. ئێمە لەسەر ئەوە ڕازی بووین، بەڵام ئەمەریکا، دوور لە هەر پەیامێکی ناڕوون، پێی ڕاگەیاندوون کە ئاگربەست کۆتایی هاتووە! سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە."

لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز بوونەتەوە. ئێران هێرشی بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز و چەند وڵاتێکی عەرەبی ئەنجام داوە، ئەمەریکاش لە وەڵامی هێرشەکان بۆ سەر تەنگەی هورمز چەندین ئامانجی لەناو ئێران خستووەتە بەر هێرشی ئاسمانی.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ ڕایگەیاند ئیسرائیل ئەمەریکای ئاگادار کردووەتەوە لە پلانێکی نوێی ئێران بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک ترامپ.