یاریگا – رودی گارسیا، راهێنەری فەڕەنسی هەڵبژاردەی بەلجیكا متمانەی خۆی بە توانای تیمەكەی بۆ بردنەوە لە ئیسپانیا دەربڕی. وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەلجیكا لە یاریگای سۆفای لە ئینگلیوودی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی. ئیسپانیا بە یەكێک لە پاڵێوراوە بەهێزەكانی بردنەوەی مۆندیال دادەنرێت. …