بەدواداچوون – INA
ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی بوشەهر، جغادەک، بەندەر عەباس و چابەهار بیستراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسەکە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، تەقینەوەکان شاری "کەنارک"یشیان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران گرتووەتەوە.
لە وردەکاریی هەواڵەکەدا هاتووە کە شەش تەقینەوە لە هەردوو شاری بوشەهر و جغادەک بیستراون، هاوکات سێ تەقینەوەی دیکەش شاری کەنارکیان هەژاندووە، بەبێ ئەوەی ئاژانسەکە تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکان یان زیانەکان بڵاوبکاتەوە.
