یاریگا – سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفا، پێیرلویجی کۆلینا، بەتوندی بەرپەرچی ئەو تۆمەتانەی دایەوە کە دەڵێن ناوبژیوانانی مۆندیال لەژێر کاریگەری هۆکارە دەرەکییەکاندا بڕیار دەدەن یان لایەنگری و دۆستایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەکەن. ئەم لێدوانە فەرمییەی کۆلینا دوای ئەوە هات کە حوسام حەسەن، راهێنەری هەڵبژاردەی میسڕ، بەتوندی رەخنەی لە فرانسیۆس لێتێکسەر،  ناوبژیوانی فەرەنسی گرت و ریگەیاند کە تیپەکەی …