بەدواداچوون – INA
میدیا فەرمییەکانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایانگەیاند کە مووشەکێکی ئەمریکی لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهر کەوتووەتە خوارەوە.
تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران لە هەواڵێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "مووشەکێکی ئەمریکی دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمیی بوشەهری کردووەتە ئامانج
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاژانسی "مێهر"ی ئێرانی باسی لە بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شاری بوشەهر کردبوو.
شایەنی باسە هێزەکانی ئەمریکا دوێنێ و بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ئێران نوێکردەوە و پێنج پارێزگایان کردە ئامانج، کە بەپێی ئامارێکی فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تاوەکو ئێستا ٩٢ کەس شەهید و بریندار بوون.



