بەدواداچوون – INA
سوپای کوێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانیویانە بەرپەرچی ٣ مووشەکی بالیستی و ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بدەنەوە.
سوپای کوێت لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "بەرگرییە ئاسمانییەکان بەسەرکەوتوویی بەرپەرچی ٣ مووشەکی بالیستی، یەک مووشەکی کرووز و ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان داوەتەوە."
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی کوێت لە ڕاگەیەندراوێکدا "بە توندترین شێوە" بەردەوامیی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر خاکەکەی سەرکۆنە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی کوێت جەختی لەوە کردەوە کە: "ئەم هێرشانە پەرەسەندنێکی مەترسیدارن و دەبنە هۆی زیاترکردنی گرژییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەن بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی هەرێمی.

