وەزاریری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ ڕۆژی چوارشەممە بە فەرمی کۆنگرێسی ئاگادار کردووەتەوە لە ویستی ئیدارەکەی بۆ دەرهێنانی سوریا لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر.

ئاگادارکردنەوەکەی دۆناڵد ترامپ لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدایە کە دەبیت سەرۆک 45 ڕۆژ بەر لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کۆنگرێس ئاگادار بکاتەوە.

مارکۆ روبیۆ ڕایگەیاند، "ئەمە هەنگاوێکی تری مێژووییە لەلایەن سەرۆک ترامپەوە بۆ ئەوەی هەلێکی تری مەزنبوون بە سوریا بدات."

وەزیری دەرەوە هەنگاوەکەی بە وەرچەرخانێکی سەرەکی لە پەیوەندی دوولایەنە داناوە، هەروەها ستایشی حکومەتی سوریای کردووە لە دەستپێکردنی ڕێگایەکی نوێ و دڵنیاییدانی سەرۆک ئەحمەد شەرع لەوەی سوریا لە داهاتوودا پشتگیری هیچ کردەیەکی تیرۆری نێودەوڵەتی ناکات.

بەیاننامەکەی روبیۆ لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوە بڵاو کراوەتەوە. تێیدا هاتووە، "هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سوریا دەبێتە هۆی کردنەوەی هەلی بازرگانی نێودەوڵەتی و وەبەرهێنان، وە دەرفەتێک دەداتە سوریا بۆ بونیادنانەوە و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ بۆ گەلی سوریا. سوریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو کە لەگەڵ خۆی و دراوسێکانی لە ئاشتیدا بێت، هەر سودی بۆ ناوچەکە نییە بەڵکو سودی بۆ تەواوی جیهان هەیە."

بەرواری 30ـی شەشی 2025 سەرۆک ترامپ فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەرکرد بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سوریا.

ئەمڕۆش دۆناڵد ترامپ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە چاوی بە ئەحمەد شەرع کەوت؛ تێیدا ستایشی سەرۆکی ڕاگوزەری سوریای کرد بۆ یەکخستنەوە و سەقامگیرکردنی سوریا لە ماوەی نزیکەی ساڵ و نیوێک دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.