بەدواداچوون – INA
عەلی ئەکبەر وەلایەتی، ڕاوێژکاری ڕابەری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: جووڵەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبەن.
وەلایەتی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "دانپێدانی زارەکی بە هەڵوەشاندنەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە لە ئەستۆی سەرۆکی ئەمریکادایە."
وتیشی: "جووڵەکانی ئەمریکا ناوچەکە بەرەو ئاگر دەبەن"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "میحوەری مقاوەمە لە ئاستی ئەم سەرکێشییانەدا بێدەنگ نابێت و دەستی لەسەر پەلەپیتکەیە."



