بەدواداچوون – INA
وەزارەتی بەرگری کوەیت، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: بەرپەرچی دوو مووچەکی بالیستی و ١٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داوەتەوە کە هێڵی ئاسمانی کوێتیان بەزاندبوو.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، هاتووە: "سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی و هێزە تایبەتمەندەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرپەرچی دوو مووچەکی بالیستی و ١٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان داوەتەوە کە هێڵی ئاسمانی کوێتیان بەزاندبوو".
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت، ئەمڕۆ چوارشەممە، هێرشەکانی ئێرانی سەرکۆنە کرد، هاوکات جەختی لەسەر پاراستنی مافی خۆی کردەوە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی.
لەلایەن خۆشییەوە، وەزارەتی کارەبای کوەیت ڕایگەیاند: چەند هێڵێکی گواستنەوەی وزە لەکارکەوتوون بەهۆی ئەو پاشماوە و پارچانەی کە لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکاندا کەوتوونەتە خوارەوە.



