نەجەفی ئەشرەف – INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێژی سەر جەنازە لەسەر تەرمی شەهید سەید عەلی خامنەیی لە گۆڕەپانی عەلەوی پیرۆزدا ئەنجامدرا.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "نوێژی سەر جەنازە لەسەر تەرمی شەهید سەید عەلی خامنەیی لە گۆڕەپانی عەلەوی پیرۆزدا دەستیپێکرد، بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەر".

ئەوەشی خستەڕوو: "نوێژەکە بە بەشداریی هەردوو کوڕی مەرجەعی باڵای ئاینی ئایەتوڵا عەلی سیستانی ئەنجامدرا".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف کۆتایی پێهات".