بەدواداچوون – INA
ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، مارک ڕووتە، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: ئێران بە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان، ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل دەکات.
ڕووتە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کارێکی پێویست بوون، چونکە ئێران بە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان ئاگربەستی پێشێل کردووە، ئەمەش وەڵامدانەوەی ئەمریکا دەکاتە کارێکی گرنگ".
وتیشی: "پێشبینی دەکەم ئەمڕۆ هاوپەیمانان لە لوتکەی (ناتۆ)دا جەخت لەسەر پێویستی ئەوە بکەنەوە کە نابێت ئێران بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی توانای ئەتۆمی".

