بەغداد- INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرۆک کۆماری ئێران مەسعوود پزیشکیانی ڕاگەیاند کە پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوو پێویستیان بە وردبینی و پەرۆشی هەیە لە مامەڵەکردن لەسەر سەرجەم ئاستە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا، بە مەبەستی چەسپاندنی سەقامگیری و ڕاگرتنی ململانێکان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری ئێران مەسعوود پزیشکیان کرد، کە لەسەرۆکایەتی شاندێکی فەرمیدا گەیشتبووە وڵاتەکە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، مەرجەعی ئاینی ئایەتوڵڵای سەید عەلی حوسەینی خامنەیی ".

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌ زەیدی "پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ گەل و حکومەتی ئێران لەسەر شەهیدبوونی سەید خامنەیی نوێ کردەوە"، جەختیشی لەسەر "قوڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرۆشی بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاوازەکاندا" کردەوە.

هەروەها جەختی کردەوە کە "پێداویستییەکانی قۆناغی داهاتوو پێویستیان بە وردبینی و پەرۆشی هەیە لە مامەڵەکردن لەسەر سەرجەم ئاستە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا، بە مەبەستی چەسپاندنی سەقامگیری و ڕاگرتنی ململانێکان".

لای خۆشیەوە، پزیشکیان سوپاسی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ "هەڵوێستی شەرفمەندانەی حکومەت و گەلی عێراق"، و ستایشی "هەوڵە گەورەکان و ئاسانکارییە پێشکەشکراوەکانی کرد بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمەکە".

پزیشکیان "شانازیی خۆی بە قوڵایی ئەو پەیوەندییەی کە گەلانی هەردوو وڵات بە یەکەوە دەبەستێتەوە نوێ کردەوە"، و "بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کرد بۆ سەردانیکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی کاراکردنی زیاتری بەندەکانی هاوکاری و هاوبەشی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکاندا".