نەجەفی ئەشرەف– INA - ویسام مەلا

شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی (الإطار التنسيقي)، ئەمڕۆ سێشەممە، گەیشتە فڕۆکەخانەی نەجەفی ئەشرەف؛ بۆ بەشدارییکردن لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی سەید عەلی خامنەیی.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە فڕۆکەخانەی نەجەفی ئەشرەف بۆ بەشدارییکردن لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە تەرمی سەید خامنەیی".

هاوكات لێژنەی باڵای ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەید عەلی خامنەیی، تەواوبوونی ئامادەکارییە لۆجستی و تەکنیکییەکانی تایبەت بە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی فەرمی و جەماوەری لە هەردوو پارێزگای نەجەفی ئەشرەف و کەربەلای پیرۆز ڕاگەیاند.