بەغداد – INA
وەزارەتی ژینگە، ئەمڕۆ سێشەممە، داخستنی وێستگەیەکی سەرپێچیکاری ڕاگەیاند کە پاشماوەکانی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەڕشتە ناو ڕووباری دیجلەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "لە سهردانێكی مەیدانیدا بۆ پاراستنی ڕووباری دیجلە لە سەرچاوەکانی پیسبوون و پێشێلکارییە ژینگەییەکان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی بەغداد بوونی وێستگەیەکی شوشتن و چەورکردنی ئۆتۆمبێل و گۆڕینی ڕۆنیان ئاشکرا کرد، کە پاشماوە ڕۆنییەکانی خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەڕشتە ناو ڕووبارەکەوە، ئەمەش ببووە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی ڕۆنی و پیسبوونی ژینگەیی لەو ناوچەیەی کە لە پاڵاوگەی دۆرە وە نزیکە".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "ئەو پشکنینە مەیدانییەی کە لە لایەن تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەی بەغدادەوە جێبەجێ کرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنیکیدا هات، وەک بەدواداچوونێک بۆ سکاڵایەکی پێشکەشکراو لە لایەن کۆمپانیای هێڵەکانی بۆریی نەوتییەوە سەبارەت بە بوونی پەڵەی ڕۆنی لە ڕووباری دیجلەدا".
ههروهها لهراگهیندراوهكهدا ئاماژه بهوهیش كراوه كه: "دوای تەواوکردنی ڕێوشوێنە یاساییەکان و کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی دادوەری دژی ئەوانەی کە بوونەتە هۆی پیسبوونەکە، هێزێک لە پۆلیسی ژینگەی بەغداد/ کەرخ، بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانیی دۆرە و ئەو هێزەی کە کۆنترۆڵی زەوییەکەی لەدەستە ڕێوشوێنی داخستنی شوێنە سەرپێچیکارەکەیان بە بهربهستی کۆنکرێتی جێبەجێ کرد، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست دژی سەرپێچیکاران".


