بەغداد –INA
لێژنەی باڵا، ئەمڕۆ سێشەممە، چەند ڕاسپاردەیەکی سەبارەت بە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید عەلی خامنەیی دەرکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی لێژنەی میدیایی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید عەلی خامنەیی
لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "لێژنەی باڵای پەیوەندیدار بە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی سەید عەلی خامنەیی، دوو کۆنفرانسی جیاوازی ئەنجامدا؛ یەکەمیان لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، و ئەوی تریان لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز، کە تێیاندا ئیحسان عەوادی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران، و فەریق یەکەم ڕوکن قەیس محەمەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دواین دەستکاری و ئامادەکارییە تایبەتەکانی ئەم بۆنەیەیان لەم دوو پارێزگایەدا و هەماهەنگیی کۆتاییان بۆ تاوتوێ کرد".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه : "هەردوو کۆبوونەوەکە شایەتی پێشکەشکردنی کورتەیەک بوون لە لایەن فەرماندە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە؛ بە ئامانجی توندوتۆڵکردنی کۆتاییەکانی پەیوەست بە پلانە داڕێژراوەکان، و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان بە باشترین شێواز بەسەر سەرجەم فەرماندەکاندا، کە تێیدا جەخت لەسەر گرنگیی تەواوکاریی نێوان پلانە ئەمنی، هەماهەنگی و خزمەتگوزارییەکان کرایەوە بە شێوازێک کە لەگەڵ پێگەی عێراقدا بگونجێت، هەروەها وردەکارییەکانی پەیوەست بە کاتەکان، ڕێوڕەسمەکان، و شوێنەکانی بەڕێکردنی تەرمەکە لە هەردوو پارێزگای نەجەفی ئەشرەف و کەربەلای پیرۆزدا باسیان لێوە کرا".
ئاماژەی بەوەش داوە کە "لێژنەکە لە ڕێگەی کۆمەڵێک ڕاسپاردەوە جەختی لەسەر جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێوشوێن و ڕێنماییە ڕێکخستنییەکان، و ڕێڕەوەکانی تهرمی پاک، و میکانیزمەکانی هاتنی سەرەخۆشیکەران کردووەتەوە، بە جۆرێک کە نەرمونیانی و ڕەوانیی بەڕێوەرچوونی ڕێوڕەسمەکان مسۆگەر بکات کە شایستەی ئەم بۆنە بەئازارە بێت".
