بەغداد- INA
سەرۆک کۆمار، نزار ئامێدی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە تەواوکردنی پرۆسەی چارەسەرکردنی دۆسیەی ئێزدییەکان شایستەیەکی نیشتمانییە و پابەندبوونی دەوڵەت بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری نیشان دەدات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆک کۆمار، نزار ئامێدی، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد، پێشوازی لە شاندێکی نوێنەران و بەرپرسانی پێکهاتەی ئێزدی کرد".
بەپێی راگهیندراوهكه، سەرۆک کۆمار جەختی کردووەتەوە کە "تەواوکردنی چارەسەری دۆسیەی ئێزدییەکان شایستەیەکی نیشتمانییە کە پابەندبوونی دەوڵەت بە دادپەروەریکردن لەگەڵ زیانلێکەوتوواندا بەرجەستە دەکات، و پێویستی بە هاوتەریبکردنی هەوڵەکانی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە بۆ تەواوکردنی ئەو پێداویستییانەی کە لەم دۆسیەیەدا ماونەتەوە".
وتیشی "بەدیهێنانی سەقامگیری لە دادپەروەریکردنی قوربانییەکانەوە دەستپێدەکات، لەگەڵ چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و بەدواداچوون بۆ زانینی چارەنووسی بێسەروشوێنبووان، و ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئێزدییەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، و دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانێکی شایستە بۆیان، بە جۆرێک کە پاراستنی ماف و کەرامەتیان مسۆگەر بکات".
لای خۆشیانەوە، ئەندامانی شاندەکە "سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ گرنگیدانی بە دۆسیەی ئێزدییەکان و پەرۆشیی ئەو بۆ بەدواداچوونی کێشەکانیان"، هاوكات "پێزانینی خۆیان بۆ پاڵپشتییەکانی ئەو دەربڕی لەو هەوڵانەی کە ئامانجیان چارەسەرکردنی ئەم دۆسیەیەیە، بە شێوازێک کە خواستەکانی ڕۆڵەکانی پێکهاتەی ئێزدی بەدی بهێنێت".


