بەغداد - INA - محەمەد تالبی
وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ سێشەممە، هۆکارەکانی گۆڕینی دەفتەری بیمهی تەندروستی بۆ کارتێکی ئەلیکترۆنی ڕوون کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوە دا کە کارتەکە پرۆسەی سەردانیکردنی دامەزراوە تەندروستییەکان ئاسان دەکات و خزمەتگوزاریی زیاتر دەگرێتەوە، لە نێویاندا نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکان.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "هۆکارەکانی گۆڕینی دەفتەری بیمهی تەندروستی بۆ کارتێکی ئەلیکترۆنی، هاوتەریبە لەگەڵ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و ئاراستەی بەرەو بەئەلیکترۆنیکردن ، کە ئەمەش سیاسەتێکی گشتییە و حکومەتی عێراق پەیڕەوی دەکات، وەک ئەوەی لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا کاری پێدەکرێت".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی ئاسانتر دەبێت و ئاڵۆزیی کەمترە لە دەفتەرە کاغەزییەکە، کە زۆرجار درەنگ یان زوو تووشی دڕان و بەفیڕۆچوون دەبێتەوە، و پێویستی بە گۆڕین و نوێکردنەوە هەیە لە نێوان ماوە و ماوەیەکتدا"، ڕوونیشی کردەوە: "ئەپڵیکەیشنێکی ئەلیکترۆنی پەسند کراوە کە ڕێگە بە سەردانیکەر دەدات کارتەکە لە هەر دامەزراوەیەکی تەندروستیی سەر بە بیمهی تەندروستی لە بەغداد و پارێزگاکاندا بەکاربهێنێت، و سەرجەم زانیارییە تایبەتەکانی خۆی بۆ دەردەکەوێت، لەوانەش دۆخی تەندروستی و تۆماری سەردانەکانی، ئەمەش لە ڕێگەی زانیارهكانی تاكه كهسی یەکگرتووەوە کە سەرجەم ئەم زانیارییانە لەخۆدەگرێت".
جەختیشی کردەوە کە "کارتی بیمهی تەندروستی خزمەتگوزاریی زیاتر دەگرێتەوە، لە نێویاندا خزمەتگوزارییەکانی تایبەتمەندی ، نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکان، و چەندین خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەوتووی تر".
ئاماژەی بەوەش دا کە "وەزیری تەندروستی ڕایگەیاندووە کە پێداچوونەوە و سەرلەنوێ سەیرکردنەوە بۆ میکانیزمەکانی پەسندکردنی سەردانیکردنی دامەزراوە تەندروستییەکانی ژێر چەتری بیمهی تەندروستی دەکرێت، فەزلەن لەسەر ئەو پێوەرانەی کە پەسند کراون بۆ هێنانەناوەی دامەزراوەکان لە ناو میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بیمهی تەندروستی و چاودێریکردنیاندا"، دووپاتی کردەوە کە "ئەمە لە ناو ئەولەویەتەکانی حکومەتدایە بۆ گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی".
بەدر ڕوونی کردەوە کە "بەدەستهێنانی کارتەکە لە ڕێگەی ئەو پێگهی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت کە وەزارەتی تەندروستی بە بەردەوامی بڵاوی دەکاتەوە، یان لە ڕێگەی سڕینەوەی (باركود) کە دەچێتە سەر پلاتفۆرمەکە و لە ماوەی چەند خولەکێکدا نامەیەکت پێدەگات کە میکانیزمی وەرگرتنی کارتەکە ڕوون دەکاتەوە".
