ئابوری – INA

نرخەکانی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە بەرزبوونەوە، بەڵام دەستکەوتەکان سنووردار بوون بەهۆی گۆڕانی سەرنجی بازرگانان بۆ لای گەشەی خستنەڕوو (بەرھەمھێنان) و ئاسۆکانی خواست، لە کاتێکدا کەمبوونەوەی گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پشتگوێ خست.

گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت 52 سەنت یان بە ڕێژەی 0.72% بەرزبووەوە بۆ 72.51 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ناوەندیی ئەمریکی (WTI) 42 سەنت یان بە ڕێژەی 0.61% بەرزبووەوە بۆ 68.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش دوای ئەوەی لە کاتی داخرانی بازاڕ لە دوێنێ دووشەممەدا، ئاستگەلێکی نزیک لەو ئاستەی تۆمارکردبوو کە پێش شەڕی ئێران هەبوو.

سەرچاوە: عەرەبییە