نێودەوڵەتی – INA
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتێکی پێگەیشتووە سەبارەت بە ڕووداوێکی دەریایی لە دووری 8 مایلی دەریایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی "لیما" لە سوڵتانیەتی عومان.
دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کاتژمێرێک پێش ئێستا، کەشتییەکی نەوتهەڵگر کە بەرەو باشوور دەڕۆیشت، ڕاپۆرتی داوە کە لەلایەن تەقەمەنییەکەوە پێکراوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو کەشتییەکەدا. تا ئێستا دەستەکە هیچ زانیارییەکی زیاتری سەبارەت بە قەبارەی زیانەکان یان بوونی هاووڵاتیانی بریندار بڵاو نەکردووەتەوە.



