بەغداد – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، زانیارییەکانی تایبەت بە دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی کەشێکی ساماڵ و سەقامگیری لە پلەکانی گەرمیدا کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ "سبەینێ چوارشەممە، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەی باکوور، و پلەکانی گەرمیش کەمێک دادەبەزن".

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: دهۆک 38، سلێمانی 40، نەینەوا 41، کەرکووک و ئەنبار 42، سەلاحەددین و دیالە و بابل 43، بەغداد و کەربەلای پیرۆز و واست 44، دیوانییە و نەجەفی ئەشرەف و زیقار و موسەننا 45، میسان و بەسڕە 46".

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە "ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوە دەبن، تەنها ڕۆژی شەممە نەبێت کە ناوچەکانی عێراق بەرزبوونەوەیەکی کەمی پلەکانی گەرما بەخۆیانەوە دەبینن".