بەغداد – INA

محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک، بڕیاری دا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگا و فەرمانگەکانی پارێزگاكه‌.

نووسینگەی پارێزگار لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک بڕیاری دا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی لە دامودەزگا و فەرمانگەکانی پارێزگای کەرکووکدا، ئەمەش لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دانیشتووانی کەرکووک بۆ بەشداریکردن لە بەڕێکردنی تەرمی شەهید سەید عەلی خامنەیی (ڕەحمەتی خوای لێبێت)، و ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام زەینولعابدین (سەلامی خوای لێبێت) لە قەزای داقوق، کە دەبێتە پەیام و هەڵوێستێک بۆ یەکگرتوویی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک پێکەوە."